لە حاجیاوا مامۆستایەكی ئاینیی رفێندرا
خواكوڕك
لە شارۆچكەی حاجیاوای سەر بەئیدارەی راپەڕین مامۆستایەكی ئاینیی دەڕفێندرێت و بەگوتەی شایەتحاڵێكی ئەو ناوچەیە ” هێزێكی دەمامكدار ئەو مامۆستایەیان رفاندووە”.
ئەزوەر جەعفەر بابەكر، بەڕێوەبەری شارۆچكەی حاجیاوا رایگەیاند “دوای نوێژی خەوتنان ئەو مامۆستایە رفێندراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا دیارنییە كە كێ رفێنەری ئەو مامۆستا ئاینییەیە”.
بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا، دەشڵێت “بنكەی پۆلیسی ماكۆك لە شارۆچكەی حاجیاوا، لە چۆنییەتی رفاندنی مامۆستا ئاینییەكە دەكۆڵێتەوە و تاوەكو ئێستا هیچ كەسێك تۆمەتبار نەكراوە بە رووداوەكە”.
شایەنی باسە مامۆستاكە ناوی سدیق خۆشناوە و پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی “شێنێ”یانی خوارووە لە شارۆچكەی حاجیاوا، ئەوانەی كە رفاندوویانە هێزێكی دەمامكداربوون”.