وەزارەتی ناوخۆ: هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەك رەزامەندی لەسەر هێرشەکانی ئێران نەداوە

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک و ھیچ کاتێک، رەزامەندی لە سەر پێشێلکردنی سەروەری خاک و ئەنجامدانی ئەم هێرشانە نەداوە و بە توندیش سەرکۆنەیان دەکەین.

 

دەقی روونکردنەوەکەی گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان 

 

ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی قسەکانی فەرماندەیەکی هێزەکانی ئێرانی سەبارەت بە دوا هێرشیان بۆ سەر ھەرێمی کوردستان

 

 

نوێنەر و شاندە ئیرانییەکان لە کۆبوونەوەکان و لە ڕاگەیاندنەکانیش، بە ئاشکرا و بەردەوام هەڕەشەی لێدانی بنکەکانی ئوپۆزسیۆن و بنکەکانی ئەمریکایان کردووە ، لایەنە ئوپۆزسیۆنەکانیش ئاگاداری ئەو گەف و ھەڕەشانە بوون. بەڵام هەرێمی کوردستان ، بە هیچ شێوەیەک و ھیچ کاتێک، ڕەزامەندی لە سەر پێشێلکردنی سەروەری خاک و ئەنجامدانی ئەم هێڕشانە نەداوە و بە توندیش سەرکۆنەیان دەکەین.

 

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

2022/9/30

 

Back to top button