لە سۆران پڕۆژەیەک جێبەجێ دەکرێت کە زیاتر لە 36 هەزار کەس تێیدا سوودمەند دەبن

پڕۆژەی ئاوی 51 گوندی دەڤەری بارزان دەست پێ دەکاتەوە کە زیاتر لە 36 هەزار کەس تێیدا سوودمەند دەبن.

 

ئەمڕۆ هەینی، ڕاگەیاندنی ئیدارەی سۆران ڕایگەیاند: دوای بەدواداچوونمان بۆ پرۆژە تەواو نەکراوەکان بەتایبەت پرۆژەی ئاوی دەڤەری بارزان، گەلی باڵندا بە ھەوڵ و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی مەلا مستەفا بارزانی، دوای چەندین دانیشتن و گفتۆگۆ بە ئامادەبوونی جەنابیان لەگەل کۆمپانیای جیبەجێکار ئەمرۆ هەینی 30ـی 09ـی 2022 دەست بە کارەکانی کرایەوە.

 

ڕاشیگەیاند: پڕۆژەی ئاوی بارزان کە 75% جێبەجێ کراوە، تێچووی گشتی پڕۆژەکە 138 ملیار دینارە لە ساڵی 2013 دەستپێکراوەو لە ساڵی 2019 بەهۆی کێشەی دارایی لە کارکردن وەستاوە.

 

لەراگەیاندراوەکە ئەوەشخراوەتەروو:” بەتەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە جگە لەوەی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تێچوویەکی زۆر لە دابینکردنی ئاو لە ڕێگەی تانکەرین و نەهێشتنی کێشەی کەمی و نەبوونی ئاو، چارەسەرکردنی بۆ زیاتر لە 36 هەزار دانیشتووانی 51 گوندی دەڤەری بارزان.

Back to top button