وەزیرێكی عێراق بەپەلە خۆی گەیاندە هەرێمی کوردستان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەزیری كشتوكاڵی عێراق، بە سەردانێك گەیشتە سلێمانی بۆ پرسی ئاو و لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدات.

بەپێی زانیارییەكان، مەهدی ڕەشید ئەلحەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی حكوومەتی فیدراڵی و شاندێكی وەزارەت گەیشتنە سلێمانی.

بەپێی زانیارییەكان ئامانج لە سەردانی وەزیری كشتوكاڵی عێراق، مەبەست لێی كۆبوونەوەیە لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەوەیش دوای ئەو وشكەساڵییەی عێراقی گرتووەتەوە و مەترسی بە بیابانبوونی هەشت پارێزگای عێراق هەیە.

لە بەشێكی تری بەرنامەی سەردانەكەی وەزیری كشتوكاڵی عێراق، بۆ بەشداریكردنە لە كۆنفرانسی زانستیی زانكۆی كۆماری تایبەت بە ستراتیجیی ئاو و سەرچاوە ئاوییەكان، بۆیە سەردانی سلێمانی كردووە

Back to top button