دوو شەممە كرایە پشووی فەرمی
ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: “ڕۆژی دووشەممە 3ی 10ی 202، دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی عێراق، ئهوهیش بە بۆنەی رۆژی نیشتمانیی كۆماری عێراقهوه”.
بەپێی ڕۆژمێری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەم، بە پشووی فەرمی دیاری کراوە.
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە دەزگایی (خواکوڕك) ڕاگەیاند: ڕۆژی دووشەممە، لە فەرمانگە حکوومییەکان و قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.