ئێران ، خۆپیشاندانی  زاهیدان “لانیکەم ٤٢ کوژراو و ٢٠٠ بریندار”ی لێکەوتۆتەوە

 

ڕۆژێک دوای تەقەکردن لە خۆپیشاندەران لە شاری زاهیدان ناوەندی سیستان و بەلوچستان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەڵمەتی چالاکانی بەلوچ ناسنامەی قوربانیانی پشتڕاست کردەوە

 

بە پشت بەستن بە لێدوانی سەرچاوە گشتییەکان و شایەتحاڵان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کەمپەینی چالاکانی بەلوچ ڕایگەیاندووە کە ناوی لانی کەم ٤٢ کەسی تۆمار کردووە کە لە تەقەکردنەکەی ڕۆژی هەینی لە زاهیدان کوژراون.

 

 

ئەم ڕێکخراوە هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە لەم تەقەکردنەدا ١٩٧ کەس بریندار بوون و زیادی کرد کە “١٦٠ کەس بە تیری جەنگ بریندار بوون و ئەوانی دیکەش بە فیشەک بریندار بوون”.

 

بەپێی راپۆرتی ئەم رێکخراوە باری جەستەیی بەشێک لە بریندارەکان مەترسیدارە.

 

هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی چالاكوانانی به‌لوچ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی كوژراوه‌كان جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی قوربانییه‌كان “زۆر زیاتره‌ له‌م ژماره‌یه‌” و ئه‌م رێكخراوه‌ “هێشتا هه‌وڵ ده‌دات ئاماری ناوچه‌كانی دیكه‌ كۆبكاته‌وه‌ كه‌ ده‌ستیان نه‌گه‌یشتووه‌”.

Back to top button