مەسرور بارزانی مێدالیای رێزلێنانی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسای پێشکەش دەکرێت

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سێناتۆر کریستیان کامبۆن سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەرگری و هێزە چەکدارەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات) کرد.

 

لە کۆبوونەوەکەدا سێناتۆر کریستیان کامبۆن مێدالیای رێزلێنانی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسای پێشکەشی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سێناتۆر کریستیان کامبۆن، سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات)مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سێناتۆر کریستیان کامبۆن، سەرۆکی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات)

لە کۆبوونەوەکەدا، کریستیان کامبۆن ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندیی هەمەلایەنە، بەتایبەتی هەماهەنگیی ئەمنی و بەرگری لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، هاوکات دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان تاووتوێکران.

 

..

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەرگری و هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا، خۆشحاڵی خۆی بە دووبارە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا کە هەر جارێک سەردانی هەولێر و هەرێم دەکات، ئاوەدانیی و  پێشکەوتنی بەرچاو دەبینێت.

 

لەلایەن خۆیەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی حکومەت و خەڵکی فەرەنسای کرد کە لە رۆژانی سەختدا، پشتیوانییان لە گەلی کوردستان کردووە، خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەکەڵ فەرەنسا، دووپاتکردەوە.

 

چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون، کە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئۆلیڤیێ دیکۆتینێ، ئامادەی بوو.

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سێناتۆر کریستیان کامبۆن، سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات)

Back to top button