مانگرتنی گشتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان ، هەموو شارو شارۆچکەکانی گرتۆتەوە
لە بەشێکی زۆری شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دووکان و بازاڕەکان نەکراونەتەوە و مانگرتنی گشتییە.
لە شارەکانی بۆکان ئیلام، سنە، مەریوان، بانە، سەقز،، دیواندەرە، مهاباد، ورمێ، شنۆ، ئیلام، پیرانشار، دێولان، نەغەدە و سەردەشت . سەلاسی باوەجانی ، ڕەبەت بازاڕ بە تەواوەتی داخراوە. لە شاری پاوە زیاتر 70٪ی بازاڕ، لە کرماشان بەشێکی زۆر بازاڕ و لە جوانڕۆش نزیکەی 30٪ی دووکانەکان ئەمڕۆ شەممە نەکراونەتەوە.
مانگرتنی گشتیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای ئەوە دەستی پێکردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی 28-09-2022، بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردەسەر بنکەی ژمارەیەک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. دواتر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوایان لە هاونیشتمانیانی نێو رۆژهەڵاتی کوردستان کرد ئەمڕۆ شەممە دووکانەکانیان نەکەنەوە.