ئێران دەستی کردەوە بە تۆپبارانکردنی کوێستانەکانی سارتک و ناوڕۆین

 

بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان رایگەیاند، تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران کوێستانەکانی سارتک و ناوڕۆینیان بە ئامانج گرتووە و ناوە ناوە تۆپبارانی دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە 01-10-2022 شاخەوان وەرتی، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلانی سەر بە قەزای چۆمان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی ، سوپای پاسدارانی ئێران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەستیان کردووە بە تۆپبارانکردنی کوێستانەکانی سارتک و ناوڕۆین لە سنووری گوندی گرتکی دۆڵی رووست و لە کاژێر 3:30 خولەکەوە ناوە ناوە بە تۆپی دوورهاوێژ تۆپبارانی دەکەن.
هاوکات ئاماژەی بەوە کرد، ئەو ناوچانەی تۆپباران دەکرێن دوورن لە ئاوەدانی، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی لای گوندنشینان دروستکردووە.

Back to top button