سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەکات

 

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ی ئۆکتۆبەر ( تشرینی یەکەم)‌  مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی‌ حکومەت هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له‌ موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد.

 

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنی به‌ جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هیوای سه‌رکه‌وتنی له‌ ئه‌رکەکەیدا بۆ خواست.

 

لە دیدارەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی عێراق و چارەسەکردنی بنەڕەتی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور، تاووتوێکران.

76

Back to top button