یەکێتی ئەورووپا سەرکۆنەی بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات

لە راگەیەندراوێکدا یەکێتی ئەورووپا “بە توندترین شێوە” ئیدانەی بۆردومانەکانی ئێران دەکات بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە یەکێتی ئەورووپا بە توندترین شێوە ئیدانەی تۆپبارانەکانی ئەم هەفتەیەی هەرێمی کوردستان دەکات، کە سوپای پاسدارانی ئیسلامی بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ گرتووە.

یەکێتیی ئەورووپا هاوخەمیی خۆیشی بۆ کەسوکاری قوربانییەکانی بۆردووکانەکان دەردەبڕێ و رای گەیاندووە: ئەم هێرشانە پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراقە. یەکێتیی ئەوروپا هاوسۆزی تەواوی خۆی لەگەڵ گەلی عێراق و حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە.

Back to top button