پاش نەمانی ناوەندی بڕیار یەکێتیەکان بەناو یەککەوتنەوە
خواکوڕک
“به‌هرۆز گه‌ڵاڵى ” نوێنه‌رى یه‌كێتى له ئه‌نقه‌ره ،سكاڵا له دژى “مه‌لابه‌ختیار ” به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێرى حزبه‌كه‌ى تۆمار ده‌كات ، پاش ئه‌وه‌ى نوێنه‌رى یه‌كێتى له ئه‌نقه‌ره وتارێكى به ناوى (ڕه‌خنه‌یه‌كى حزبیانه بۆ هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار ) تێیدا به توندى ڕه‌خنه‌ى له به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى گرت و ڕایگه‌یاند ” ئه‌وه‌ى لاى من جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه ، یه‌كێك له‌وانه‌ى كه له ناو یه‌كێتى دا زۆر باسى دیموكراسى و پێشكه‌وتنى دیموكراسى ده‌كات ، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیاره..!
كه‌چى تێبینى ئه‌وه‌م كردووه ، له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار بزانێ ناوه‌رۆكى كۆبونه‌وه‌كه وه‌كو كه خۆى ده‌یه‌وێت تێپه‌ڕنابێ ، ناچێته كۆبونه‌وه‌كه ، تا پیشانى حزب و لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌رى بدات كه خۆى ناڕازییه له‌سه‌ر ناوه‌رۆكه‌كه‌ى ؟ “.
له‌به‌رامبه‌ردا ” مه‌لا به‌ختیار ” به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له ماڵپه‌رى چاو‌دێر به توندى وه‌ڵامى ” به‌هرۆز گه‌ڵاڵى ” نوێنه‌رى حزبه‌كه‌ى له ئه‌نقه‌ره داوه‌ته‌وه ، له وتارێكدا له ژێر ناوى ( له‌یادى هه‌ڵه‌بجه‌دا …وه‌ڵامێكى فایلانه‌ى ڕه‌خنه‌یی هه‌ڤاڵانه‌ى به‌هرۆز گه‌ڵاڵى ) تۆمه‌تى فایلدارى دراوه‌ته پاڵ ” به‌رهرۆز گه‌ڵاڵى ” و به خیانه‌تكار شوبهێنراوه .
جارێكى تر نوێنه‌رى یه‌كێتى له ئه‌نقه‌ره له‌به‌رامبه‌ر كاردانه‌وه‌ى میدیاكانى “مه‌لابه‌ختیار ” له نوسینێكدا وه‌ڵامنامه‌یه‌كى بۆ به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى نوسیوه‌و “مه‌لا به‌ختیار” ى به فایلدار تۆمه‌تبار كردووه ، هاوكات سه‌ربارى سكاڵاى یاسایی داواى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ى ده‌كات ،بۆئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كان بكه‌ن .