روسیا له شارۆچكه‌یه‌كی گرنگی ئۆكراینا كشایه‌وه
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی، راوێژكارێكی سه‌ربازی ئۆكراینا ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ له شاری لایمن رایگه‌یاندوه، پاش روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، روسیا له خاڵێكی گرنگ به‌رگری له شاری لایمن كشانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردووه.
گوتشی، هێزه‌كانی روسیا نه‌یان توانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌مان به‌رده‌وامبن و له خاڵێكی به‌رگری نزیك له شارۆچكه‌یه‌كی لایمن كشاونه‌ته‌وه و ته‌واوی ئامێره سه‌ربازییه‌كانیان له دوای خۆیان جێهێشتووه.
له به‌رامبه‌ریشدا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی روسیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له چه‌ند شوێنێكی شاری لایمن كشاونه‌ته‌وه له پێناو ئه‌وه‌ی له چه‌ند خاڵێكی به‌رگری و پێشه‌وه‌ی جه‌نگ جێگیر بكرێن.