فه‌یسبووك و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر قه‌ده‌غه‌ كرا

بەرێوەبەرێکی گشتی لە وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن دەلێ: بڕیاردراوە به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ ته‌واوی داموده‌زگا حكومییه‌كان رابگرێت.

جەمال ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بە کوردستان24ــی راگەیاندووه‌، له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن بڕیاریدا به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ ته‌واوی داموده‌زگا حكومییه‌كان رابگرێت.

 

گوتیشی: “ئەم بڕیاره‌ بۆ ئه‌وه‌ دراوه‌، چونكه‌ ئه‌و ئینتەرنێتە پێویستە تەنیا بۆ کاروباری فەرمی بەکاربهێندرێت، بۆ ئەوەی فەرمانبەران لە کاتی دەوامی خۆیاندا سەرقاڵی کاری لاوەکی نەبن و لە خزمەتی هاوڵاتییان بن”. ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازییه‌كانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

Back to top button