ڤیدیۆ:گەنجێكی هەڵەبجەیی تكا لە ئەدهەم بارزانی دەكات هەڵەبجە جێ نەهێلێت

خواكوڕك

گەنجێكی هەڵەبجەی لە گرتە ڤیدیۆیەكدا تكا لە ئەدهەم بارزانی دەكات هەڵەبجە جێ نەهلێت و دەلێت من خۆم دەنگم بە یەكێتی داوە لە هەڵبژاردنەكان و چەندین جاریش تەزویرم بۆی كردووە، هەروەها دەلێت دەنگیشم بە گۆڕان داوە، دەنگدەری زۆریشم بۆ گۆڕان كۆكردۆتەو، بەڵام ئێستا هەڵەبجە پێویستی بە پارتیە، پێویستە دەرگای هەڵەبجە بۆ پارتی بكرێتەوە”.

گەنجە هەڵەبجەیە دەشلێت  ئێسلامیەكان ئێمەیان رسوا كرد، یەكێتی و گۆڕانیش بەهەمان شێوە، تەنها ساڵێك پارتی لە هەڵەبجە بوو، هەموو كەسێك كە ئەو مێژووەی خوێندبێتەوە، شایەتیم بۆ دەدات كە پارتی چی كردووە، بۆیە ئێستا كاتی دەرگا كردنەوەی هەڵەبجەیە بۆ پارتیەكان، بۆیە تكات لێدەكەم یاشێخ هەڵەبجە جێ مەهێلە”.

Back to top button