ئاشکرابوو… هێزێكی پەكەكە بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندەران چوونەتە ڕۆژهەڵاتی كوردستان

چاودێرێکی سیاسیی ئاشکرای دەکات کە هێزێكی پەكەكە بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندەران چوونەتە ڕۆژهەڵاتی كوردستان

 

حامید گه‌وهه‌ری، نووسەر و چاودێری سیاسی، رای گەیاند: “هێزێکی پەکەکە بە فەرماندەیی هەڤاڵ عەگید و مەتین دێرسیمی، بۆ هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەكانی ئێران، گواستراونەتەوە بۆ ئێران و ئەوان بەشداریی خۆپیشاندان لە دژی کۆماری ئیسلامی ناکەن، بەڵكوو ئه‌م هێزه‌ تایبه‌ت كراون به‌ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران و لەنێو رۆژهەڵاتی كوردستاندا، هەمان ئەركی ئەو گرووپانە جێبەجێ دەكەن كە له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌رپرسیاریه‌تییان هه‌یه‌، له‌وانه‌ حزبوڵای لوبنانی، حه‌شدی شه‌عبی، تا ئێستا ئه‌م هێزانه‌ نه‌كه‌وتوونه‌ته‌ ناو خه‌ڵكه‌وه‌، به‌ڵام هێزێكی‌ په‌كه‌كه‌ به‌ فه‌رمانده‌یی ئه‌و دوو كه‌سه‌ چووه، په‌كه‌كه‌ خۆیشی ئەمەی ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه‌.“

ناوبرا باسی لەوەشکرد کە:”په‌كه‌كه‌ خۆی دوور گرتووه‌ له‌و خۆپیشاندانه‌ و ئێرانیش پژاكی له‌و سنووره‌ پاراستووه“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”دوێنێ شه‌و خه‌ڵكیان به‌ جلی پێشمه‌رگه‌وه‌ نادرووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی خه‌ڵك له‌ شاری بانهی رۆژهەلاتی كوردستان،‌ تاوەكوو وێنەی پێشمەرگەی پارتەكانی ڕۆژهەڵات لە زیهنی خەڵكیدا بشێوێنن.“

Back to top button