جێگری پارێزگاری نەینەوا: به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگاركرا
جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگاركرا و نابێت هیچ كه‌س و لایه‌نێك ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و پارێزگایه‌دا بسه‌پێنێت.
سیروان رۆژبه‌یانی، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئەمڕۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، جه‌ختی له گرنگی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه كرد، له ئازادكردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش.
جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا گوتی، پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ده‌ستیپێكرد و سه‌رۆك بارزانی بووه فریادڕه‌سی ئازادكردنی شنگال و زوممار و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی شاری موسڵ.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ، رۆژبه‌یانی روونیكرده‌وه، سه‌رجه‌م پرۆژه ستراتیژییه‌كان و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له پارێزگاكه به‌دیهاتووه، له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی عێراقه‌وه ئه‌نجامدراوه كه وه‌زیره‌كه‌ی كورده و له‌سه‌ر لیستی پارتییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌شكرد، نه‌ینه‌وا هی هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره‌یه و ئه‌ركی هه‌موو لایه‌نه‌كانه كه خزمه‌تی بكه‌ن، به‌ڵام بۆ هیچ لایه‌ن و كه‌سێك نییه به ته‌نها ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وادا بسه‌پێنێت.