دوو مووشەک ئاڕاستەی ماڵی برای عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک کران

 

 

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو هێرشكرایە سەر ماڵی عەبدوڵڵا كوێخا موبارەك لە قەزای چەمچەماڵ، ئەمڕۆ جارێكی دیكە بە درۆن هێرشكرایە سەر ماڵی عەبدوڵڵا كوێخا موبارەك بەڵام بە هۆی رووبەڕوو بوونەوەی پاسەوانەكان دووخراونەتەوە دواتر لە بانی مەقان هێرشیانكردۆتە سەر برای ئەو كەسایەتیەی چەمچەماڵ.

بە پێی زانیارییەكانی دەزگای میدیایی خواكوڕك پاش ئەوەی دوو دڕۆن لەسەر ماڵی عەبدولڵا كوێخا موبارەك سوڕاونەتەوە دواتریش بە هۆی تەقەی پاسەوانەكانی دڕۆنەكان دوورخرانەتەوە، دڕۆنەكان لە ناوچەی بانی مەقانی چەمچەماڵ هێرش دەكەنە سەر ماڵی فەرماندە (مەحموود كوێخا موبارەك) برای عەبدوڵڵا كوێخا موبارەك.

سەرچاوەی زانیارییەكانی خواكوڕك ئاشكراشی كرد كە هێرشەكە لە رێگەی دوو مووشەكەوە بووە بەڵام هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە تەنها زیانی ماددی لە ماڵی ئەو فەرماندەیەیی پێشمەرگە داوە.

 

Back to top button