ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران: کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە سەرهەڵدانەکانی ئەم دواییەدا کوژراون، گەیشتووەتە ١٣٣ کەس

 

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە  لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکری دەکات ، کوژرانی خۆپیشاندەران لە شارە جیاجیاکانی ئێران بە تایبەت کوژرانی ئەم دواییەی خۆپیشاندەرانی زاهیدان ، گەیشتووەتە ١٣٣ کەس .

 

ئەم ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ کە تا ئێستا بە شێوەیەکی سەربەخۆ کوژرانی لانیکەم ٩٢ خۆپیشاندەری پشتڕاست کردووەتەوە، لە ڕاپۆرتە نوێیەکەیدا دەڵێت “کەمپینی چالاکوانانی بەلوچ” بە جیا ناوی ٤١ کەسی بڵاو کردووەتەوە کە لە خۆپیشاندانەکانی زاهیدان کوژراون.

 

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، بەم شێوەیە کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە سەرکوتەکانی ئەم دواییەدا کوژراون لە سەرهەڵدانەکانی ئێراندا ، گەیشتووەتە ١٣٣ کەس.

Back to top button