ئەمەریکا دەنگۆی ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێرانی بە “درۆ” ناوبرد
لە كاتێكدا میدیاكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران رێككەوتنی ئازادكردنی “حەوت ملیار دۆلار” لە سەروەت و سامانی بلپککراوی ئێرانیان لە كۆریای باشوور راگەیاند لە بەرامبەر ئازادكردنی باقر نەمازی كە هاووڵاتیەکی ئێرانی-ئەمریكییە، بەرپرسێكی باڵای ئیدارەی جۆ بایدن ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە.
میدیاکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم پرسە پەیوەندی بە ڕێککەوتنی نێوان تاران و واشنتۆنەوە هەیە بۆ ئازادکردنی سەروەت و سامانی بلۆککراوی ئێران و ٧ ملیار دۆلار لە سەروەت و سامانی ئێران لە کۆریای باشوور “بەم زووانە” ئازاد دەکرێت.
ئادرین واتسۆن، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، ڕۆژی یەکشەممە لە وەڵامێکی نووسراودا بۆ بەشی فارسی دەنگی ئەمریکا، بە توندی ئەو ئیدیعایەی میدیای دەوڵەتی ئێرانی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند کە “هەواڵەکانی سەرچاوە ئێرانییەکان سەبارەت بە… گواستنەوەی پارەی پەیوەست بە ئازادکردنی باقر نەمزی و ئازادکردنی سیامەک نەمزی بە تەواوی درۆیە.