فۆڕمی وانەبێژی لە شارێکی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت

پەروەردەی چەمچەماڵ ئەمڕۆ دووشەممە 03ـی 10ـی 2022 ڕایگەیاند، پێویستیان بە 11 پسپۆڕییە، بۆ وانەکانی بیرکاری و فیزیا.

 

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند: ئاگادارتان دەکەینەوە کە پێویستیمان بە 8 پسپۆڕی بیرکارییە لەگەڵ 3 پسپۆڕی فیزیا بۆ ئەو شوێنانەی کە لە خوارەوە دیاری کراوە:

 

– قوتابخانەی عەسکەر / بیرکاری

 

– قوتابخانەی گرد خەبەر / بیرکاری

 

– قوتابخانەی تەق تەق / بیرکاری

 

– قوتابخانەی مەملەحە / بیرکاری

 

– قوتابخانەی بانی مۆرد / بیرکاری

 

– قوتابخانەی سۆلاڤ / بیرکاری

 

– قوتابخانەی ڕۆخانە / بیرکاری

 

– قوتابخانەی قۆجەلەر / بیرکاری

 

– ئامادەیی هاموون / فیزیا بەمەرجێک پۆلی دوانزە بڵێتەوە

 

– ئامادەیی کوردستان / فیزیا بەمەرجێک پۆلی دوانزە بڵێتەوە

 

– ئامادەیی گۆران فیزیا/ بەمەرجێک پۆلی دوانزە بڵێتەوە

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە هەرکەس خوازیارە بە وانەبێژ دابنرێت بۆ ئەو شوێنانە، کاتژمێر 10:00ـی سەرلەبەیانی سبەی سێشەممە 04ـی 10ـی 2022 سەردانی پەروەردە بکات بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی وانەبێژی.

 

پەروەردەی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەش داوە کە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 06ـی 10ـی 2022 دوا مۆڵەتە بۆ وەرگرتنی فۆڕمەکان .

Back to top button