ئه‌مریكا چه‌كی قورسی دیكه ره‌وانه‌ی ئۆكراینا ده‌كات
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی سکای نیوز ، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ له راگیهیندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر داوای ئیداره‌كه‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كاروانێكی نوێی هاوكاری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی كیێڤ ده‌كات.
باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌م پاكێجه نوێیه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر داواكاری وه‌زاره‌تی به‌ره‌گری ئۆكراینا و سوپای ئه‌و وڵاته دابینكراوه و ئه‌م پاكێجه‌ی وڵاته‌كه‌یان سیستمی موشهكهاوێژ په‌ره‌پێدراوی (هاژه‌ك) دورمه‌ودا له‌جۆری (HIMARS) له‌خۆ ده‌گرێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌م پاكێجه‌ی وڵاته‌كه‌یان بڕی 625 ملیۆن دۆلاری تێچووه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش وڵاتكهیان به‌رده‌وام دهمبن له پێشكه‌شكردنی هاوكاری سه‌ربازی له پێناو ئه‌وه‌ی ئۆكراینا پارێزگاری له سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌ی بكات دژ به هێرشه‌كانی روسیا.