سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی 10ی 2022، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد، لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کرا.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور.