ئەو ژنەی كوژرا بەرپرسێكی پەكەكەیە
بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی، تەقە لە ژنێك كرا و كوژرا، دوای دەركەوت ئەو ژنە لە باڵێكی پەكەكەیە و تا ئێستا بەرپرسانی تەناهی هیچ شتێكیان ئاشكرا نەكردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە بەگوێرەی زانیاییەکانی دەست دەزگایی میدیایی (خواکوڕك) کەوتووە، ئەو ژنەی كوژراوە، ناسناوی (نیهان كەریم) /45 ساڵ/ـە، خەڵكی باكوری كوردستانە.
كەمێك پێش ئێستا میدیای سەر سەر بە پەكەكە بڵاویان كردەوە كە ئەو ژنە ناوی (ئاگەهان ئاكارسەر)ە و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤارێكی نزیك لە پەكەكە بووە.
هاوكات ئەوەیان دركاند كە ئەو ژنەی كوژراوە، خەڵكی شاری كۆنیای تورکیایە و بە ڕەچەڵەك كوردە.