سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئۆکتۆبەر (تشرینی یەکەم) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاولا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.

 

لە ديدارەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و هەنگاوەکانی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوسترالیا تاووتوێ کران.

 

باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و هاریکاریی و هەماهەنگیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

 

سەرۆکی حکومەت، وێڕای خستنەڕووی کورتەیەک دەرباری چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوور کرد، بە شێوەیەک کە ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پرنسیپەکانی هاوسەنگیی و بەشداریی ڕاستەقینە و سازان بگیرێت.

 

دۆخی ئاوارە و پەنابەران و دەرهاویشتە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەشو هەوا لە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

Back to top button