وەزیری بەرگری ئیسرائیل گەشتێکی “نهێنی” بۆ ئازەربایجان ئەنجامداوە

 

بەنی گانتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە سەردانێکی نهێنی سەردانی کۆماری ئازەربایجانی کردو لە دوایگەڕانەوەی ئاشکرا کرا .

 

میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، بەنی گانتز لەم گەشتە نهێنییەدافەرمییەدا لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی کۆماری ئازەربایجان، سەبارەت بە “گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” دوای ڕێککەوتنە ئاشتییەکانی ئیبراهیم و چەند پرسێکی دیکە، بە ئامانجی “قووڵکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات ڕاوێژیان کردووە “.

 

بە پێی ڕاپۆرتی Y.Net گانتز هەروەها باسی لە باشتربوونی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ تورکیا کردووە.

 

تورکیا لە ساڵانی ڕابردوودا لە ململانێ سەربازییەکانی لەگەڵ ئەرمینیا، لایەنگرێکی سەرسەختی کۆماری ئازەربایجان بووە.

 

ئازەربایجان هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە لە کاتی شەڕەکانی لەگەڵ ئەرمینیادا هاوکاری سەربازی لە ئیسرائیل وەرگرتووە و لەنێویاندا فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆکوژەکانی ئیسرائیل ئاستێکی بەرچاویان پێشکەش کردووە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی Y.Net گانتز بە سەرۆکی کۆماری ئازەربایجانی ڕاگەیاندووە کە ئیسرائیل گرنگی بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەدات و بەردەوامبوونی ئەم هاوکارییانە بە پێویست دەزانێت بۆ “ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا”.

Back to top button