خۆپیشاندانەکانی ئێران گەیشتۆتە قۆناغی شۆرش و شەڕی چەکداری
11 چەکداری سەر بە ڕژیمی ئێران کوژراون
دۆخی ئێران رۆژ لە گەڵ رۆژ بەرەو ئاڵۆزبوونتر دەچێت و سەرجەمی زانکۆکانی ئێرانیشی گرتۆتەوە .
هاوکات بە پێی زانیارییەتایبەتەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک ، قۆناغی ئاڵ و گۆڕی خەباتی مەدەنی و مانگرتنی گشتی گەیشتۆتە سەرهەڵدان و دیاردەی شەڕی چەکداری ناوخۆیی ئێران .
دەزگای میدیایی خواکوڕک ، بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکات ، شانەی تایبەتی چەکداری لە پارێزگاکانی ئەحواز و بەلوچستان و رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتووە بۆ دژکردەوە لە بەرانبەر هێزەچەکدارەکانی ئێراندا .
بە جۆرێک کە شانەی چەکداری لاوانی رۆژهەڵات لە دووچالاکی جیادا لە ناوچەکانی مەرگەوەڕی ورمێ و مەریوان توانیویانە زیاتر لە 11 چەکداری خۆجەیی سەربەدەسەڵات کە پێیان دەگوترێت ( جاش ) بکوژن کە دەستیان لە ئازاردانی خەڵکی ئەو ناوچانەدا هەبووە .
هاوکات بەشێکی بەرچاو لە هیزەکانی ئیتیزامی و ئەرتەشی ئێران و هیزەکانی ئاسمانیی لە تاران و ئیسفەهان ، دابڕانی خۆیان لە دەسەڵات دەربڕیوە.