پلاسخارت: پێویسته عێراق مافی خهڵكی كوردستان بدات
ئهمڕۆ سێشهممه (4ی تشرینی یهكهم/ئۆكتۆبهری 2022)، له كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی ئاسایشی نهتهوهیهكگرتووهكان، جێنین هێنس پلاسخارت، نێردهی تایبهتی نهتهوهیهكگرتووهكان له عێراق، راپۆرتێكی سهبارهت به دۆخی عێراق پێشكهش كرد.
کورتکراوەی ڕاپۆرتەکەەی بەمجۆرە چەندین خاڵی سەرەکی ورووژاند و ڕایگەیاند :
گروپە چەکدارەکان ھەڕەشەن لەسەر عێراق
١٢ مانگ بەسەر ھەڵبژاردن تێپەڕیووە، ھێشتا حکومەت پێکنەھاتووە.
ھەموو ھەوڵێکماندا گفتوگۆکان سەربکەون
ناکرێت چیتر ئەو دۆخەی عێراق بەردەوام بێت
ھێشتا لایەنە کوردیەکان لەسەر سەرۆک کۆمار ڕێکنەکەوتوون
کوژرانی سەدان خۆپیشاندەر لە عێراق ھیچ پاساوێکی نییە
دۆخی عێراق ھەستیارە دەکرێت لە ھەر کاتێک ئاڵۆز بێت
چارەسەکردنی دۆخی عێراق پێویستی بە ھاوئاھەنگیە
پێویستە عێراق مافی خەڵکی کوردستان بدات
گرنگە دیالۆگ بکرێت و ھەموو لایەنەکان ئامادەییان ھەبێت
گرنگە حکومەتی داھاتووی عێراق کێشەی بودجە چارەسەر بکات
لە ساڵی ٢٠٠٣ ـەوە تا ئێستا دەرفەت زۆر ھاتوونەتە پێش و زۆر دەرفەتیش لە دەست دراون
ناکرێت وڵات بەم شێوە بەردەوام بێت و دەبێت ھەموان شەری گەندەڵی بکەن
گەندەڵی نەخۆشیەکی گەورەیە لە عێراقدا و خۆیشیان دانیپێدادەنێن
زۆربەی دەرفەتی کار لەسەر کەرتی گشتییە ئەمەش ھۆکارێکە بۆ ئەوەی کێشەی ھەلی کار چارەسەر نەبێت
حکومەت و سەرکردەکانی عێراق ئامانجی سەرەکیان رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی بێت
تا ئێستا یەکدەنگیەکی تەواو لەبارەی ھەلبژاردنی داھاتووی عێراق نییە و ئەمە بابەتەکەی جیاواز ھێشتۆتەوە
دەبێت ھەموو لایەنەکان پێکەوە ھەوڵ بدەن کە گرەنتی ھەلبژاردن ھەبێت بۆ داھاتوو
بریاربوو ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت بەلام تا ئێستا لایەنەکان نەگەیشتوونەتە رێکەوتن
دابەشبوونی لایەنی زەرد و سەوز بەردەوامە
گرنگە لایەنی زەرد و سەوز سود لە بیرۆکەی یەکتر وەربگرن و رێگە نەدەن ھەرێم رووبەرووی ناسەقامگیری ببێتەوە ، دەبێت سازش بکەن لەگەڵ یەکتر
ھەفتەی رابردوو ئێران ھێرشی کردە سەر ھەرێم، کە ئەمە کارێکی سەرشێتانەیە و دەبێ بوەستێنرێت