مه‌ڵبه‌ندی‌ سێی‌ هه‌ولێری‌ یه‌كێتی‌ کێشەی تێکەوت

جێگری‌ به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سێی‌ هه‌ولێری‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، به‌ گۆڕانكارییه‌كانی‌ ئه‌و حزبه‌ له‌ ئۆرگانه‌كانی‌ هه‌ولێر رای‌ نییه‌ و رای‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ راوه‌دوونانی‌ كادیرانی‌ یه‌كێتییه‌.

عه‌بدوڵا حاجی‌ قادر جێگری‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ رایگه‌یاندووه‌، ئه‌وه‌ی‌ ناوی‌ لێنراوه‌ گۆڕانكاری‌ راوه‌دوونانی‌ كادیرانه‌ و ده‌بێت ته‌واوی‌ كادیرانی‌ سنووری‌ ماده‌ی‌ 140ی‌ یه‌كێتی‌ بخرێنه‌ سنووری‌ قه‌ره‌چووخ نه‌ك له‌ هه‌ولێر به‌رپرسیاریه‌تییان پێ‌ بدرێ‌.

روونیشی‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ جێگرانی‌ مه‌ڵبه‌ند پێویسته‌ له‌ هه‌ولێر نه‌بن، چونكه‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ولێر نین، جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌سی‌ وا كراوه‌ به‌ جێگری‌ مه‌ڵبه‌ند كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح له‌ ساڵانی‌ رابردوو هاواری‌ ده‌كرد یه‌كێتی‌ ساخته‌كاری‌ كردووه‌.

دووپاتی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ 40 ساڵه‌ یه‌كێتییه‌، به‌ڵام به‌رپرسی‌ ئێسته‌ی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ چه‌ند رۆژێك دوای‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ له‌كاره‌كه‌ی‌ لایداوه‌ و ئێسته‌ جارێكی‌ تر فۆڕمی‌ بۆ جێگری‌ مه‌ڵبه‌ند پڕ كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ بیانووی‌ رێنوێنی‌ جۆراوجۆر ناوه‌كه‌ی‌ لادراوه‌.

 

Back to top button