ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدەکات

ئەمرۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی 5ی 10ی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدەکات.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێکدێت، کە بڕگەی یەکەمی بریتییە لە خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی فیدراڵی ژمـارە 76ـی ساڵی2012ـی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان) بۆ دەنگدان.

بڕگەی دووەمیش خستنەڕووی ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە تـایبەت بە جێبەجێکردنی ماددەی (9) لە یاسـای چاکسـازیی، کە لەلایەن سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونەوە دەخرێتەڕوو.

Back to top button