فارس عیسا: ھەفتەی داھاتوو پارەی گەنمی جووتیاران لە بەغداوە دەگاتە ھەرێمی کوردستان

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەغدا دەڵێت، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو ھەوڵێکی زۆرمان دا بۆ ئەوەی پارەی کۆنی قەرزی جووتیارانی سێ ساڵ خەرج بکرێت، دواجار بڕیاری خەرجکردنی درا و بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پارەکە خەرج بکرێت.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: لەماوەی رابردوو ئێمە لەگەڵ حکومەتی عێراق ھەوڵێکی زۆرمان دا بۆ ئەوەی پارەی قەرزی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ خەرج بکرێت، کە بڕەکەی ٣٠٩ ملیار دینارە و لای حکومەتی عێراق ماوە و تائێستا خەرجیان نەکردووە.

فارس عیسا وتیشی: بڕیارە ھەفتەی داھاتوو حکومەتی عێراق کۆی ئەو پارەی لای ئەوان ماوە ھی سێ ساڵی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان خەرج بکەن، ھەروەھا ڕوونیشیکردووە، لەم دوو رۆژەدا ئەو رێکارانەی پێویستە ئەنجام دەدرێت و ھەفتەی داھاتووش پارەکە خەرج دەکرێت و رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ ئەوەی بەسەر جووتیاران دابەش بکرێت.

Back to top button