لە پارێزگای دهۆك، زەوی بۆ دروستكردنی دەیان كارگەی پیشەسازی تەرخان دەكرێت
پارێزگاری دهۆك، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ لێژنەی گەشەپێدانی پیشەسازی كۆ بووەوە و بڕیاریان دا، كە زەوی بۆ بۆ دروستكردنی 10 كارگەی پیشەسازی تەرخان بكرێت.
لە راگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی دراوە بە دەزگای میدیایی خواکوڕك تێدا هاتووە:” ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی 10ی 2022، بە سەرپەرشتیی پارێزگاری دهۆك و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە پەیوەندیدارەكان، لێژنەی پشتگیریكردن و گەشەپێدانی پرۆژە ستراتیژییەكان، كۆبوونەوەیەك كرا و بڕیار درا، كە بۆ دروستكردنی 10 كارگەی پیشەسازی، زەییان بۆ تەرخان بكرێت”.
سەبارەت بەو کارگانەشی کە زەویان بۆ تەرخان دەکرێت بریتین لە كارگەكانی خۆراك و كشتوكاڵ، جلوبەرگ و دیزایین، دارتاشی و مۆبیلیات، دروستكردنی دەرگە و پەنجەرەی پلاستیكی، دروستكردنی كلینكس، دروستكردنی فلینی خانوو و بۆڕیی پلاستیكی”.