نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر: ڕووناك قاسم پزیشک نییە لای ئێمە و دەیەوێت خەڵک هەڵبخەڵەتێنێت

لە روونکردنەوەیەکدا نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر رایدەگەیەنێت: کەسێک بەناوی (ڕووناک قاسم ئاغا) لە سۆشیال میدیا خۆی وەک پزیشکی دەرونی ناساندوە کە لە نەخۆشخانەی دەرونی هەولێر کاردەکات، هەمولایەک ئاگادار دەکەینەوە کە لە تێکڕای شاری هەولێر بە نەخۆشخانەکەشمانەوە هیچ پزیشکێکی دەروونیمان نیە بەو ناوە.

دەشڵێت:  ئەوەی ئەو ڕووناک ناوە دەیکات هەڵخەڵەتاندنی خەڵک و هەوڵدانە بۆ بەناوبانگ بون بەرێگای ناشەرعی.

 

دەقی ڕوونکردنەوەکەی نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر:-

بەڕێزان کەسێک بە ناوی (ڕووناک قاسم ئاغا) ماوەیەکە لە سۆشیال میدیا خۆی وەک پزیشکی دەروونی ناساندووە، گوایە لە نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێرە، هەروەها ناوبراو چەند نووسینێکی کۆمەڵێک پزیشکی دەروونی بەکارهێناوە بەناوی خۆیەوە لە پەیجی تایبەتی خۆی، ئێمە وەکوو نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر هەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە، کە لە تێکڕای شاری هەولێر بە نەخۆشخانەکەشمانەوە، هیچ پزیشکێکی دەروونیمان نییە بەو ناوە، ئەوەی ئەو ڕووناک ناوە دەیکات، هەڵخەڵەتاندنی خەڵک و هەوڵدانە بۆ بەناوبانگبوون بەڕێگای ناشرعی .

کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیاش ئاگادار دەکەینەوە، نەکەونە ناو ئەم داوەوە و چیتر ناوبراو وەک پزیشکی دەروونی نەناسێنن و نەبنە هاندەر بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتی دزراو لەلایەن ناوبراوەوە.

Back to top button