ئهحمهد عهسكهری:بهم نزیكانه ئهنجوومهنی پارێزگای كهركوك بڕیاری ههڵكردنی ئالای كوردستان پهسهند دهكات.
خواكوڕك
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵوێستەکەی تورکیا لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بە دەستوەردان دادەنێت لە کاروباری نێوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕایدهگهێنێت”ئەو پرسە هیچ پەیوەندییەکی بە تورکیاوە نییە و ئهوه پهیوهسته به كاروباری نێوی خۆی كوردستان و عێراق.
(ئەحمەد عەسکەری) ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە روداوی راگەیاندوه “لێدوانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەستوەردانێکی روونە لە کاروباری نێوخۆیی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، پرسێکی نێوخۆییە، هیچ پەیوەندییەکی بە تورکیاوە نییە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حوسێن موفتوئۆغڵو، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی رێنمایی پارێزگای کەرکووک لەسەر ھەڵواسینی ئاڵای کوردستان لەگەڵ ئاڵای عێراق، رایگەیاند: “دەستووری عێراق لەپێناو چاودێریکردنی سنوورەکانی ئیدارەی ناوچەی کێشە لەسەرەکان، باسی لە قۆناخێک کردووە. پێش ئەوەی ئەم قۆناخە پەیرەو بکرێت، جموجۆڵی تاکە لایەنێک لەسەر پرسی کەرکووک، زیان بە ھەوڵەکانی لێک نزیکبوونەوە و سەقامگیری عێراق دەگەیەنێت و دەیانخاتە مەترسییەوە. ئەم جۆرە ھەوڵانە مەترسی لەسەر فرە کولتووری کەرکووک دروست دەکات”.
ئەحمەد عەسکەری، کە یەکێکە لە کادیرە پێشکەوتووەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد “هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک تازەنییە و هێزەکانی پێشمەرگە ماوەیەکی زۆر لە ناوچەکەن، بە خوێنی خۆیان کەرکووک دەپارێزن و ئاڵای کوردستانیان تێدا هەڵکردووە”.
عەسکەری دەپرسێت “بۆ چی بۆ تورکیا ئاساییە لە ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ ئاڵای کوردستان هەڵبکات، بەڵام بۆ ئێمە لە کەرکووک نابێت ئاڵای کوردستان؟، ئێمە ئاڵای عێراقمان فڕێنەداوە و سوورین لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە تەک ئاڵای عێراق لە سەرجەم فەرمانگەکانی کەرکووکدا، بەمنزیکانەش ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەنگ لەسەر ئەو پرسە دەدات”.