به بڕیاری مه‌سرور بارزانی پێنج هه‌زار و 200 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ سلێمانی دروست ده‌كرێن
بۆ دروستكردنی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون لە شاری سلێمانی ئامادەکاری ده‌ستی پێ كرد .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێنجی ئۆكتۆبه‌ر، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی پارێزگاری سلێمانی، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پڕۆژه‌ی دروستكردنی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ فه‌رمانبه‌ران و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، كه له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، جێبه‌جێ ده‌كرێت و پارێزگای سلێمانی پێنج هه‌زار و 200 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی به‌رده‌كه‌وێ.
شایەنی باسە پێشتر، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حکومەتی كوردستان، بڕیاری دابوو 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌مده‌رامه‌تانی كوردستان دروست بكرێن.
هاوکات د. محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانیش رای گه‌یاند، ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دروستكردنی یەکەی نیشتەجێبوونەکان كراوه.