ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر ئاهنگێكی گه‌وره‌ به‌ بۆنه‌ی نه‌ورۆزی كوردان به‌ڕێوه‌ده‌چیت له‌ پاركی شانه‌ده‌ر.

خواكوڕك

جێگری پارێزگای هەولێر رایگەیاند” ئێوارەی رۆژی 20ی ئادار، كردنەوەی ئاگری نەورۆز لەشاری هەولێر لە پاركی شانەدەر دەبێت ‌و ئاهەنگێكی بەرفراوانیش بەو بۆنەیەوە سازدەكرێت به‌ میواندای چه‌ندین كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ند و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست و میوانه‌كان.

(تاهیر عبدالله‌) جێگری پارێزگاری هەولێر به‌ روداوی ڕایگه‌یاندوه‌”كردنەوەی ئاگری نەورۆز لە شاری هەولێر، لە كاژێر 4:30 خولەك لە پاركی شانەدەر دەبێت و هه‌روه‌ها لە ئاهەنگەکەی پارکی شانەدەر چەندین هونەرمەندی دیاری كوردستان بەشداری دەکەن.

جێگری پارێزگاری هەولێر روونیشكردەوە، ئاهەنگەكە تاوەكو كاژێر 7:30 خولەك بەردەوام دەبێت.

له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش (هەمزە حامید) بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پارێزگای هەولێر راگەیاندوه‌” بۆ رێوڕەسمی كردنەوەی ئاگری نەورۆز، بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، نەتەوە یەكگرتووەكان، دامەزراوە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی كوردستان و عێراق بانگهێشتکراون.

Back to top button