سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دادی عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دادوەر سالار عەبدولسەتتار وەزیری دادی فیدراڵ کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەریی فیدراڵی و گرنگیی پاراستنی سەروەریی و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی و دادگاکان کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی دەرچوونی ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بە زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی لە عێراق کرا.

Back to top button