نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر: لەماوەی 6 مانگی ڕابـردوو 325 حـاڵەتی گەستنی سەگی بەڕەڵڵا لە نەخۆشخانەکەمان تۆمارکراوە

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ئاشکرای دەکات : لەماوەی 6 مانگی ڕابـردوو 325 حـاڵەتی گەستنی سەگی بەڕەڵڵا لە نەخۆشخانەکەیان تۆمارکراوە.

 

لە راگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی دراوە بە دەزگای میدیایی خواکوڕك، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر رای گەیاندووە:” لەشاری هەولێر، بەهۆی ڕاکردنی منداڵێک لەدەست سەگێکی بەڕەڵڵای ناوشار و دوورکەوتنەوەی لە ترس و دڵەڕاوکێی گەستنی سەگ، منداڵەکە دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلێک و تووشی برینداری روداووی هاتووچۆ دەبێت و ڕەوانەی فریاکەوتن دەکرێت و نەشتەرگەری رزگارکردنی ژیانی بۆ ئەنجام دەدرێت.

 

نەخۆشخانەکە راشیگەیاندووە:” لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو ئاماری گەستنی سەگی بەڕەڵڵا 325 حالەت تەنها بۆ یەک نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر هەبووە کە وێڕای ترسناکی چەندین نەخۆشی لێدەکرێت لە هەمان کاتدا هۆکاری نەمان و کورتهێنانی ڤاکسینی دژەژەهری سەگە لە نەخۆشخانەکان.

Back to top button