وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در: پێویسته میلیشیاكانی قه‌یس خه‌زعه‌لی كۆنترۆڵ بكرێن
وه‌زیره‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، داوا له مسته‌فا كازمی ده‌كات، میلیشیاكانی قه‌یس خه‌زعه‌لی كۆنترۆڵ بكات.
ساڵح محەمەد عێراقی ناسراو بە وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در له تویتێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوی كرده‌وه، تێدا، ره‌وتی سه‌در ته‌واوی هێزه چه‌كداره‌كانی له به‌سره و شارەکانی تر جگە لە سامەڕا سڕ ده‌كات.
لە تویتەکەی هەروەها داوا له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، گرووپه میلیشیاكانی قه‌یس خه‌زعه‌لی كۆنترۆڵ بكات كه هیچ نازانن جگه له تیرۆر و پاره و ده‌سه‌ڵات.
وەزیرەکەی سەدر راشیگه‌یاندووه، دواتر ڕێوشوێنی تر ڕاده‌گه‌یه‌نین، ترساندن و ترساندنی خه‌ڵكی سڤیل و تیرۆركردنیان، حه‌رامه و حه‌رامه، شه‌ڕی ناوخۆیش حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه.