پەرلەمانی عێراق لەسەر بۆردوومانەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دیار یکرد بۆ دانیشتن له‌باره‌ی بۆردوومانه‌كانی ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی دیكه.
په‌رله‌مانی عێراق له‌و کارنامەیەی کە بڵاویکردۆتەوەو وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە تێدا هاتووە، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مان له‌باره‌ی بۆردوومانه‌كانی ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی دیكه، كاتژمێر 11:00ـی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شەممە به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوکات بەپێی کارنامەکەی دانیشتنەکەش، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری نوێ له‌و دانیشتنه‌دا سوێندی یاسایی ده‌خۆن، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای خانووی زێده‌ڕۆیی و وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی ده‌كرێت لەگەڵ گفتوگۆی پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی كرێكاران و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی گشتی ده‌كرێت.