لە سبەینێوە كاته‌كانی پێدانی كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه‌

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات:” بەهۆی چاکسازی لە لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ ماوەی سێ رۆژ پێدانی کارەبا نیشتمانی بە هاووڵاتییان کەم دەبێتەوە.

 

لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رای گەیاندووە: “هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە پڕۆسەی چاکسازی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە 2022/10/7 تاوەکوو 2022/10/9، لە کێڵگەی کۆرمۆر جێبەجێ دەکرێت و بەهۆیەوەش هەناردەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا بە بڕی 230 ملیۆن پێ سێجا کەم دەبێتەوە و لە ئەنجامدا 1250 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە”.

راشیگەیاندووە: “وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی کۆمپانیای دانەغاز بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا لەسەر هێڵ دەبێت”.

 

Back to top button