وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌:تاکە هێزی یاساییی هەرێمی کوردستان هێزی پێشمەرگەیە و دەبێ هەر هێزی پێشمەرگەش بێت.

خواكوڕك

بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت” هەرهێزێکی لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستاندا دروست بکرێت، ڕەتی دەکەنەوە و پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕێگریی لێ بکات.

پاش ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ندین شوێنی كوردستان به‌ تایبه‌تی پارێزگای سلێمانی  و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و گه‌رمیان له‌ لایه‌ن چه‌ندین كه‌سه‌وه‌ هه‌وڵی درووستكردنی لیوا و فه‌وجی حه‌شدی شه‌عبی ده‌درێت و ئێستا به‌شیك له‌ گه‌نجان نانوسكراون،به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ڕایده‌گه‌ێنن” كه‌ ئێمه‌ دژی ئه‌و كاره‌یه‌ن،سەبارەت بەم پرسە، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، عەمید (ھەڵگورد حیکمەت)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوه‌”وەزارەتی پێشمەرگە و ھێزی پێشمەرگە تاکە مەرجەعی سەربازییە لە ھەرێمی کوردستان و، بە شێوەیەکی یاسایی و لەلایەن پەرلەمانەوە بووەتە یاسا و، ئەمەش پاڵپشتییە بۆ ھێزی پێشمەرگە، بۆیە دروستکردنی ھەرھێزێکی دیکە لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، کارێکی نایاسایییە و پێویستە حکوومەتی ھەرێم لەبارەیەوە ھەڵوێستی ھەبێت.”

عەمید (ھەڵگورد حیکمەت) دەڵێت”ئێمە وەک وەزارەتی پێشمەرگە، بە ھەموو شێوەیەک ڕەتی دەکەینەوە و، پێمان وایە ئەمە یەکێکە لەو ھەوڵانەی بۆ دروستکردنی کێشە و گرفت بۆ ھەرێمی کوردستان لە ئێستا و داهاتوودا دەدرێت، بۆیە پێویستە ڕێگرییان لێ بکرێت و ڕێ بەدروستکردنیان نەدرێت.”

عەمید (ھەڵگورد حیکمەت) دەشڵێت: ”دەبێ ڕێگری لە دروستبوونی هەرهێزیکی دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، بە هەربیانوێک، لە هەرێمی کوردستاندا بکرێت، چونکە تاکە هێزی یاساییی هەرێمی کوردستان هێزی پێشمەرگەیە و دەبێ هەر هێزی پێشمەرگەش بێت.”

Back to top button