پەرلەمانی ئەرووپا توند و تیژییەکانی ئێران سەبارەت بە خۆپیشاندەران مەحکوم دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/10/frame-website-1-15.jpg)
ڕۆژی پێنجشهممه پهرلهمانی ئهوروپا وێڕای مهحکوم کردنی گیان لهدهستدانی ژینا ئهمینی له لایەن گەشتی ئیرشادی تاران داواکاری سزادانی ئهنجامدهرانی ئهم ڕووداوه بوو.
ڕۆژی پێنج شەممە ، پەرلەمانی ئەورووپا ئیدانەکردنی مەرگی ژینا ئەمینی پەسەند کرد و داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد تاوانبارانی کوشتنی ژینا ئەمینی و ئەو کەسانەی دەستیان هەبوو لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئێران سزا بدات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: “ئەندامانی پەرلەمان بە توندی ئیدانەی مردنی ژینا ئەمینی دەکەن و خوازیاری لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەن و کاریگەر و لە سەرووی هەمووشیانەوە سەربەخۆ بوون لە مامەڵەی خراپ و مردنە دڵتەزێنەکەی”.
هاوکات وێڕای پشتیوانیی تووند لە بزووتنەوەی ناڕەزایی ئاشتیخوازانەی گەلانی ناو ئێران ، دوا دەکرێت یەکێتی ئەرووپا پێداچوونەوە بە پێوەندییەکانی خپیدا بکات لە گەڵ دەسەڵاتی ئێران
:لە کۆتاییشدا “نوێنەرانی مەجلیسی ئەورووپا داوا لە حکومەتی ئێران دەکەن بە زووترین کات هەموو دەستبەسەرکراوەکان بەبێ هیچ مەرجێک ئازاد بکەن.”