سبەی هەینی له چالاكییه‌كی دیموكراسیدا مه‌سرور بارزانی وه‌ڵامی پرسیاری ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌داته‌وه
هاووڵاتیانی بەشدار بوو ئازادانە پرسیار دەکەن و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و‌ڵامیان دەداتەوە ، ئەوەش وەک چالاکییەکی دیموکراسیانە ۆێناسە دەکرێت
بۆ دڵنیابوون لەوەی کە سەرۆکوەزیران لە بەرامبەر هاووڵاتییاندا خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت، به‌شداربووان لە کەسانی جۆراوجۆر لە هەڵوێست و بیروڕای سیاسی جیاواز پێکهاتوون.
جێگەی ئاماژەیە له‌لایه‌ن دامەزراوەیەکی سەربەخۆوه، ئەرکی دەستنیشانکردنی بەشداربووان بۆ ئه‌و گفتوگۆیه لە ئەستۆ گیراوه، كه بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی كاتژمێر 7:00ـی ئیواره به‌كاتی هه‌ولێر
په‌خشبكرێت.
پێشتریش مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له چه‌ندین گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان و قوتابیان به‌شداربووه، به شێوه‌یه‌كی ئازادانه پرسیار و تێڕوانینه‌كان خراونه‌ته‌ڕوو.