ئوردن و سعوودیە کارەبا دەدەنە عێراق
مانگی حوزەیرانی داهاتوو تەزووی کارەبا لە وڵاتانی ئوردنەوە دەگاتە عێراق و دواتریش سعوودیە و وڵاتانی تری کەنداو کارەبا دەدەنە عێراق .
كازمی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “تویتەر” بڵاوی كردەوە مانگی حوزەیرانی داهاتوو هێڵی بەستنەوەی كارەبا لەگەڵ ئوردن دەكەوێتە كار.
هەروەها نووسیویەتی “كارمان لەسەر ستراتیژێكی گشتگیر كردووە و پرۆژەگەلی زۆرمان لە بواری كارەبادا جێبەجێ كردووە”.
لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوە کردووە ، دوای كەوتنەكاری هێڵی كارەبا لەگەڵ ئوردن، نۆرەی هێڵی بەستنەوەی كارەبا لەگەڵ سعوودیە و وڵاتانی كەنداو دێت، بەردەوامیش دەبن لە كاركردن بۆ وەبەرهێنانی گەورەترین بڕی وزەی جێگرەوە و دەرهێنانی غاز، تا سەقامگیری وزەی كارەبا لە عێراق دێننەدی.