جێگری والی “داعش” لە سووریا و سەرکردەیەکی دیکەی باڵای “داعش” کوژران

ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوێنێ شەو هێزەکانی ئەمریکا لە بۆردومانێکی ئاسمانی سەرکەوتوودا دوو سەرکردەی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستیی “داعش”یان لە باکووری سووریا کردە ئامانج.

 

ڕاگەیەندراوەکە ڕوونیشی کردەوە، “بۆردومانەکە بووە هۆی کوشتنی ئەبو هاشم ئەلئەمەوی، جێگری والی داعش لە سووریا و سەرکردەیەکی دیکەی باڵای داعش”.

فەرماندەییەکە ڕوونی کردەوە، “لەو بۆردومانە ئاسمانییە هیچ سەربازێکی ئەمریکی بریندار نەبوو و، زیان بە کەرەستەکانی ئەمریکا نەگەیشتووە”.

فەرماندەییەکە جەختی کردەوە: “ئەم بۆردومانە توانای داعش کەمدەکاتەوە بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و لێدانی هێزەکانمان و هاوبەشەکانمان”.

لای خۆشیەوە، مایکڵ ئیریک کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوندەیی ئەمریکا گوتی، “هێزەکانمان لە ناوچەکە دەمێنێتەوە بۆ زامنکردنی شکستهێنانی هەمیشەیی بە داعش”.

Back to top button