دابەشکردنی نەوتی سپی دەستی پێ کرد
پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لە ناوچە چیاییەكان بۆ قوتابخانەكان دەستی پێ كرد، ئەو هەفتەیەش بڕیاری كۆتایی لەسەر دابەشكردنی نەوت ماڵان دەدرێ.
لەم بارەیەوە پەروەردەی رەواندز بڵاویكردووەتەوە، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر باخچە و قوتابخانەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز دەستی پێ كردو، لە قوتابخانەكانی وەرتێ و دۆڵی خانەقا و بناری قەندیل، دۆڵە مینجەل و دۆڵی ئاكۆیان، بەشێك لە ناو سەنتەری شار دەست بە دابەشكردنی كرا، بۆ ڕۆژانی داهاتوو لەناو سەنتەری شار كۆتایی بە دابەشكردنەكە دێ.
بەپێی زانیارییەکانی کە دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە:” لەناوەڕاستی ئەم حەفتەیە دابەشكردنی نەوت ماڵانیش لە هەرێمی كوردستان وەكو قۆناغی یەكەم دەچێتە بواری جێبەجێكردن و لە ئێستادا وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستی بە رێکارو هەنگاوەكانی پێویست بۆ پرۆسەکە کردووە.