درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەخرێتە دەنگدانەوە
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کاتی دەنگدانی لەسەر درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە: “پاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی 18ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق، د. ڕێواس فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره 11ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر 10ی به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشەممە ڕێكه‌وتی 9/10/2022”.
لەبارەی بەرنامەی کارەوە ئاماژە بەوەدراوە، به‌پێی حوكمی ماده‌ی 5 و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی 16 و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی 18 و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له ماده‌ی 20 و ماده‌كانی 48,47 و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی 52 و مادەكانی (54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره 11ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر 10ی به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 9/10/2022 به‌م شێوه‌یه بێت:
یەكەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.