مەسرور بارزانی: توانیومانە قەیرانەکان تێبپەڕێنین و بەرەو ئایندەیەکی گەشتریش هەنگاو دەنێین.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک گەنج و لاوی کوردستان وەڵامی پرسیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە.

پوختەیەک لە وەڵامەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسیارەکانی ئامادەبووان:

• ڕێکخستنی هەلی کار لە بەرنامەی حکومەتدایە
• دامەزراندن لە کەرتی گشتی چارەسەر نییە.
• کار لەسەر دۆزینەوەی هەلی کار لە کەرتی تایبەتدا دەکەین.
• گەشتوگوزاری دەرفەتێکی گەورەیە بۆ پەرەپێدان بە ئابووریی کوردستان.
• دەمانەوێت گەشتیاری زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان ڕابکێشین.
• دەسەڵات بە پارێزگاکان دراوە بۆ زیادکردنی داهات و دۆزینەوەی هەلی کار.

• ئەو گوتەی گوایە هەرێمی کوردستان پابەندی دەستوور نەبووە، دوورە لە ڕاستییەوە.
• پێمان وابوو دەستوور دەبێتە هۆکاری تەواوبوونی قەیرانەکان، بەڵام بەداخەوە چەندین جار دەستوور پێشێل کرا.
• عێراق لە قەیرانێکی قووڵدایە و هۆکارەکەیشی خراپ بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات بووە.
• ئەمساڵ بەغدا تەنیا دووجار 200 ملیارەکەی ناردووە و ساڵی ڕابردووش تەنیا شەش مانگ ئەو بڕە پارەیەی ناردووە.
• حکومەتی عێراق گوشارێکی زۆری لەسەر کۆمپانیاکانی نەوت و هەرێمی کوردستان دروست کردووە بۆ ئەوەی نەوتەکەمان نەفرۆشین.
• بنبڕكردنی گەندەڵی بە سیستەم دەكرێت، یەكێك لە كارەكانی ئێمە ئەوە بووە كە ڕێگەكانی گەندەڵی نەمێنن، یەكێك لە ئامرازەكانی ئەمەش، هێنانەدی شەفافییەتە.

• هەر كەسێك ئاگادارە بەرتیل وەردەگیرێت لە هەر دەزگایەكی حكومەت، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار بكاتەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بكرێت و ڕووبەڕووی یاسای بكەنەوە.
• دەبێت لایەنە سیاسییەکان چوارچێوەیەکی ستراتیژیی نیشتمانییان هەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەغدا.
• گەرەنتیی سەرکەوتنی کوردستان لە یەکهەڵوێستی و یەکڕیزیدایە
• کاریگەرییەکانی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا کێشەی بۆ دروست کردووین.
• بەرژەوەندیی هاوبەش ڕێزگرتن لە یەکدی بنەمای پەیوەندییەکانمانە لەگەڵ وڵاتان.

• بە هیچ جۆرێک بۆ هەرێمی کوردستان گونجاو نییە خۆی بخاتە بەرەیەک و هەڵوێست دژ بە بەرەیەکی تر وەربگرێت.
• جیاوازی لەنیوان هیچ ناوچەیەکی کوردستان ناکەین.
• زمانی کوردی زمانێکی زۆر زۆر گرنگە و یەکێکە لەو پێناسانەی ئێمەی وەکوو نەتەوە پێوە ناسراوین.
• باشترین زانکۆکانی ئێمە لە کەرتی گشتی و حکومین.

• ئێمە کارمان لەسەر ئەوە کردووە هەر فەرمانبەرێک لە کەرتی تایبەت کار بکات خانەنشینی بۆ فەراهەم بکرێت.
• حکومەتی ئێمە تووشی زۆر ئاستەنگ و گرفت بوو، سەرکەوتنی ئەم حکومەتە لەوە هاتووە کە خەڵک پشتیوانیی بووە.
• بەبێ ئێوە نە من و نە هیچ حکومەتێک ناتوانێت سەرکەوتوو بێت، ئێوەن وادەکەن کە ئێمە سەرکەوتوو بین و ڕووبەڕووی هەموو ئاستەنگ و گرفتێکیش بینەوە.
• کەسی ڕەشبین مرۆڤێکی لاوازە، مرۆڤی بەهێز دەتوانێت قەیران بکاتە دەرفەت.

• سیاسەتی نادۆستانەی حکومەتی عێراق هەوڵیان دەدا حکومەتی هەرێمی تەسلیمی ئیرادەی ئەوان ببێت، بەڵام ئێمە تەسلیم نەبووین، چونکە باوەڕم وابوو مافێکی دەستووریی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.
• داکۆکیکردن لەسەر مافی خۆت ئەو هێزە پێ دەبەخشێت کە گەشبین بیت.
• مرۆڤ دەبێت ئەوەندە باوەڕی بە خۆی هەبێت کە لە دوای تونێل ڕووناکییەک ببینێت، من ئەو ڕووناکییە دەبینم و پێشتریش بینیومە.
• لەخودا بەزیاد بێت توانیومانە قەیرانەکان تێبپەڕێنین و بەرەو ئایندەیەکی گەشتریش هەنگاو دەنێین.

Back to top button