پەیامی مەسرور بارزانی بەبۆنەی رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەر ئیسلام

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەر ئیسلام ( د.خ) لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:-

 

بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەر ئیسلام حەزرەتی موحەممەد ( دروودی خوای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

 

لە خوای مەزن و دلۆڤان دەپاڕێینەوە، ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هاندەرێکی زیاتر، بۆ برەودان بە بەها بەرز و مرۆییەکانی ئایین و قووڵکردنەوەی کولتووری تەبایی و لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێو گەلانی جیهاندا.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button